داوا لە پەكەكە دەكرێت لەجێگای ئەوەی هەوڵی دووبەرەكی بدەیت با دەست بەكۆمەك و هاوكاری بكات بۆ خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان
لە باشوری كوردستان ئەو گروپانەی سەر بە پەكەكە هەوڵی دوو بەرەكی لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان دروست دەكەن و هەوڵدەدەن بابەتی رۆژئاوایی كوردستان بۆ دژایەتی هێزەكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕن و لەو بارەیەوە گروپێكی سەر بە پەكەكە لە ناو خۆپێشاندانەكان باس لەوە دەكات كە باشوری كوردستان لەلایان توركیاوە ئامادە داگیركردن كراوە، هێز و لایانی ناو باشوری كوردستان بەكرێگیراوی توركیان.
لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی و لایانە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە، باشترین بژاردە بۆ پەكەكە هاوكاری رۆژئاوایی كوردستان بوو بە هێرش كردن بۆ سەر توركیا و سوپاكەی لە باكوری كوردستان بەڵام كە ئەوەی نەكرد با هەر هیچ نەبێت دەست بە كۆمەك و هاوكاری بكات بۆ خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان”.
بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان لە ئێستادا لە رێگای گروپەكانی هەوڵی بەلارێدا بردنی خۆپێشاندانەكان دەدەن بۆ دووبەرەكی و شەری حزبایەتی، لەو باریەوە چاودێرانی سیاسی و لایانە سیاسیەكانی داوا لە پەكەكە دەكەن ئەگەر هیچتان پێناكرێت خۆ دەتوانن خۆپێشاندانەكان بۆ مەرامی حزبی بەكار نەهێنن و هاوكاری خەڵكی لێقەوماو بدەن و كۆمەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان بكەن.