دواین زانیاری لەبارەی رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا ئاشكرا دەبێت
ئەمرۆ 17ی 10ی 2019 جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی توركیای كرد لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا ” رەجەب تەیب ئەردۆگان ” كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا رێكەوتنێك لەنێوان توركیا و ئەمریكا واژوو كرا، بەگوێرەی زانیاریەكانی سی ئێن ئێن، ئەمریكا لەگەڵ تورکیا لەسەر راگرتنی شەڕ رێککەوتوون.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی سی ئێن ئێن “بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پێیگوتم رێککەوتنە راگەیێندراوەکە لە بنەڕەتدا پەسندکردنی کارەکانی تورکیایە و رێگەدانە پێیان بۆ پارچەکردنی بەشێکی سووریا و ئاوارەکردنی دانیشتووانی کورد، تورکیا ئەمەی دەویست، هەروەها سەرچاوەی سی ئێن ئێن كە بەرپرسێكە گوتوویەتی هۆکاری رازیبوونی تورکیا بە رێککەوتنەکە ئەوەیە کە کوردەکان گوشارێکی زۆریان دروستکرد لە رێگەی بەرگرییەوە و لە ئەنجامدا چیتر نەیتوانی پێشڕەوی بکات، ئەگەر سزا نەسەپێنین ئەوا تورکیا دەیباتەوە”.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا مایك پێنس و ئەردگان سەرۆكی توركیا ئێوارەی 17ی ئۆكتۆبەر لە ئەنقەر كۆبوونەوە لە دوای كۆبوونەوەكە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە توركیا ئۆپراسیۆنەكەی دەوەستێنێت، لەبەرامبەر دا برێت ماكگۆڕك نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند””ئێستا ئەمریکا پلانەکەی تورکیای پەسندکرد بۆ فراوانکردنی سنوورەکەی بە قوڵایی 30 کیلۆمتر لەناو سووریا، بەبێ ئەوەی توانایەکی هەبێت کاریگەرییەکی دیار لەسەر راستییەکان لەسەر زەوی دروستبکات. تورکیا دەڵێت تەواوی سنوورەکەی لە فوراتەوە بۆ عێراق بە پانی 450 کیلۆمەتر و قووڵی 30 کیلۆمەتر لەلایەن هێزی سەربازییەوە کۆنترۆڵدەکرێت، ئەمە قابیلی جێبەجێکردن نییە”.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكانی جیهانی رێكەوتن كراوە لەگەڵ توركیا كە توركیا بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ئاگربەست رابگەێنێت و یەپەگە لەسنوری نێوان توكیا و سوریا بەدرێژی بگشێتەوە، لەبەرامبەر دا ئەم خاڵانە جێبەجێ بكرێت، كە بریتین لە یەكمە– راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ ماوەی 120 کاژمێر، دووەم – یەپەگە بە قووڵایی 32 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێتەوە. سێهەم– لەدوای کشانەوەی یەپەگە لەو ماوەیەدا، تورکیا ئاگربەستی هەمیشەیی رادەگەیێنێت. چوارەم– تورکیا و ئەمریکا پێکەوە ئیدارەی زیندانەکانی داعش دەکەن. پێنجەم.– تورکیا و ئەمریکا پێکەوە دەبێت رێگە بگرن لە سەرهەڵدانەوەی داعش. شەشەم– دەبێت هەموو پێکهاتەکان لە باکووری سووریا پارێزراوبن. حەوتەم– تورکیا ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات تاوەکو سنوورەکانی عێراق دروستدەکات