سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا: رێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا، رێککەوتنی بەدەستەوەدانی کوردە هیچی تر نیە
دوای ئەوەی ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنی ئاربەستیان لە بارەی رۆژئاوای کوردستان وژۆکرد، ڕێککەوتنەکە کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە بەجۆرێک دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا، سەرۆکی یەکێتیەکە ڕایگەیاند ئهوهی پێیدهگوترێت رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان ئهمهریكا و توركیا، رێککەوتن نیە بەلکوو بەدەستەوەدانی کوردە.
دۆناڵد تاسك، سهرۆكی ئهنجوومهنی یهكێتی ئهوروپا بە رۆژنامهنووسانی ڕاگەیاند: ” ئەوەی پێی دەگوترێت رێککەوتنی ئاربەستی تورکیا و ئەمریکا، رێککەوتن نیە و تەنانەت لە ئاست چاوەڕوانی ئێمە نەبوو، چونکە رێککەوتنی بەدەستەوەدانی کوردە”.
سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ڕاشیگەیاند:” لەو قۆناغەدا پێویستە هەوڵی جدی بدرێت و هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ کۆتایی هێنان بەهێڕشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژ ئاوای کورستان”.