تورکیەکی ئۆپۆزسیۆن : هەڕەشەکانی واشنتۆن بە لێکۆڵینەوە لە سامانی ئەردۆگان هۆی ملکەچبوونی بوو بۆ داواکاریەکانیان لە سوریا
پەرلەمانتاری تورکی ئۆپۆزیسیۆن ئیکۆت ئەردۆغدۆ گوتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ملکەچی داواکاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو بۆ ئاگربەست لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی 120 کاتژمێر بە هۆی هەڕەشەی نوێنەرە ئەمریکیەکان بە سەپاندنی سـزا و هەڕەشەی لێکۆڵینەوە لە سامانەکەی ئەردۆگان و خانەوادەکەی بوو.
ئەردۆغدۆ گوتیشی ئەردۆگان گوێ بە سەپاندنی سـزای سەر تورکیا و گەلەکەی نادات بەڵام ترسی هەبوو ئەم ڕێکارانە خۆی و خانەوادەکەی بکرێـنە ئارمانج چونکە سامان و موڵکی ئەردۆگان و کەسانی نێو خانەوادەکەی لە دەرەوە کراوەتە بابەتیکی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ تورکیا.
سەرچاوە : ستیپ نیـوز