مانگرتنی خەڵکی مینبج دژی هێزەكانی ڕژێمی سوریا دەستی پێكرد
ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتوانی شاری مینبج لە دورووبەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب مانگرتنێکی گشتییان ڕاگەیاند بەناوی ڕۆژی تووڕەیی مینبج بۆ شەرمەزارکردنی ڕێکەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ڕژێمی سوریا و ڕوسیا بۆ ڕادەست کردنی شارەکە بە هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا بە ڕوونی دیارە کە درگای دوکانەکانیان داخستووە
تۆڕی هەواڵی هێرابولیس ئاشکرای کرد کە دوکاندارە بازرگانیەکانی گەڕەکی سەرب و بازاری سەرەکی و بازاری مەسقوف و بازاری سەلالین و شەقامی کەواکبی و بازاری عەکاشین و شەقامی حەدیقەی گشتی و ڕێگای حەلەب 100 % مانگرتنەکەیان جێ بەجیکرد ولەلایەکی دیکەوە چالاکوانانی شارەکە داوای خۆپیشاندان و مانگرتنیان کرد بۆ دیاری کردنی چارەنووسی شارەکە لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا و ڕوسیای ڕۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ
سەرچاوە : ستیپ نیوز