وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان
دوای ئەوەی دوێنێ ئەمریکا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان تێکداو و سەربازەکانی کشاندنەوە باشوری کوردستان، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئەمریكا پاشەكشە دەكات بە تەواوی لە سوریا بەلآم كاتێكی زۆری دەوێت.
مارك ئیسبەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەفغانستان ڕایگەیاند كە ئەمریكا پابەند دەبێت بە بەرگری كردن لە كورد ئەگەر لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بکشێینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتیشی: هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە دەمێننەوە كە نەوتی لێیە لەگەڵ هێزە كوردییەكان، ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگری بكەن لە داعش بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەدا.