بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ( ئاسایشی دەریاوانی ) لە بەحرێن بە بێ ئامادە بوونی ئێران
هەڕەشە لە ئێران دەکرێت
نوێنەرانی ٦٠ وڵات یەک لەوان ئیسرائیل ، لە کۆنفرانسێکی دوو رۆژەدا لە ژێر ناوی ( ئاسایشی دەریا وانی ) بەشدارن .
ئەم کۆنفرانسە بە پشتیوانی ئەمریکا و پۆڵەندا بەرێوە دەچێت کە بە شێوەیەک بەردەوامی کۆبوونەوەکانی وارشەوە .
ئامانج لە بەرێوە چوونی ئەم کۆنفرانسە، تاوتوێ کردنی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە کەنداوو دەریای عەممان و هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانە بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکان سعوودیا .
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپایی ئیران بە تاوانباری سەرەکی ئەو هیرشانە دەزانن .
شیخ خالد بن ئەحمەد بن محەممەد ئال خەلیفە وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە سەرەتای دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا گووتی ، پێویستە بۆ ڕێگری لە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر وڵاتەکانمان ، هەموومان پێکەو هاکار و پاڵ پشت بین و ڕێکارێکی گونجاو بگرینە بەر بۆ ڕێگری لە خۆ سەپێنیەکانی ئێران و هەڕەشەکانی .