کەربوولی بۆ عەبادی : تۆ گوندەڵترین سەرۆكوەزیران بووی
ڕابەری حیزبی حەل جەمال کەربوولی کۆمەڵێك پرسیاری ئاراستەی سەرۆکی پێشووی حکومەت حەیدەر عەبادی کرد و گوتی لە یادی چووە کە بەرپرسە لەو هەموو کارەساتەی کە ڕوویدا لە ماوەی دەسەڵاتەکەی و ئەوانەی لە نوسینگە تایبەتەکەت کار دەکەن بوونەتە بازرگان و دەستیان بەسەر هەموو جومگەیەکی دەوڵەتیان دا گرتووە و بە ملیارەها قازانجیان کردووە ، ئەمە لەکاتێك دا هات کە عەبادی لێدوانێکی داوە و ڕەخنەی توند لە سەرۆك وەزیران عادل عەبد المەهدی گرت
هەروەها کەربوولی گوتی لە سایەی دەسەڵاتی تـۆ بە ملیۆنەها کەس ئاوارە بوون و دیمۆگرافیای چەندین ناوچە گۆڕاون بۆ نموونە جەرف الصخر و لە سایەی دەسەڵاتەکەت ئۆپەراسیۆنی ڕفاندن و دەستگیرکردن و وونکردن کە چەندین کەس بوونەتە قوربانی و لە سایەی تۆ چەندین شار وێران کران و تەختی زەوی کران وەك موسل و ڕومادی و تا ئێستاش زۆر شوێن هەن ناهێڵن خەڵکەکەی بگەڕێتەوە لێرەدا پرسیارێکت لێ دەکەم ئەمە بڕیاری تۆ بوو یاخود ناچار کرابووی ویژدانت ئاسوودە بکە و ڕاستیەکە بڵێ
سەرچاوە : شەفەق نیوز