خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە

خواكوڕك

ئەمرۆ 10ی 12ی 2016 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێك بڵاو دەكرێتەوە.

1-  رۆژی دووشەممە و سێشەممە رێككەوتی 12 و 13 ی ئەم مانگە، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

2-  رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 14/12/2016، مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

3- رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 15/12/2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیواكان دابەش دەكرێت.

Back to top button