جۆ بایدن: ئەمریكا قەرزداری كوردە, نابێـت پشت لە كورد بكات

 

دوای ئەوەی ئەمریكا هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە كە بە هۆیەوە توركیا هێڕشی داگیركاری بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد چەند ناوچەیەكی داگیركرد, كاندیدی دیموكراتەكان لە گوتارێكیدا كە بە بۆنەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی پێشكەشی كرد رایگەیاند: ئەمریكا قەرزداری كوردە چونكە بە هەزاران جەنگاوەریان بوونە قوربانی لە ناوبردنی داعش, ئەمریكا نابێت پشت لە كورد بكات.

جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان و جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا لە گوتارێكیدا كە لە میانەی هەلمەتێك لە بارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند:” كوژرانی بەغدادی مانای كۆتا هاتنی مەترسیەكانی تیرۆر و داعش نیە, بەلكو هێشتان داعش مەترسیە بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانانی”
هەروەها گوتیشی بە دەرفەتی دەزانم كە رایبگەیێنم نابێت ئەمەریكا پشت لە كورد بكات، چونكە له ‌شەڕی تیرۆردا بە هەزاران كەسیان بوونەتە قوربانی، بۆ ئەم كارەش ئەمەریكا قەرزداری كورده”.
كاندیدی دیموكراتەكان هەروەها گوتیشی:” دەزانم كە كوشتنی بەغدادی هەواڵێكی خۆش بوو بۆ هەموو لایەك، بەڵام دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێك بكەم كە ئەویش ئەوەیە داعش لەدوای بەغدایش هەر هەڕەشەیە بۆ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانمان، بۆیە پێویستە فشارەكانمان بۆ سەریان فراوانتر بكەین, وە نابێت دوور بكەوینەوە لە هاوپەیمانەكانمان بە تایبەت كورد, ئێمە قەرزداری كوردین دەبێت بەلێنەكانمان جێبەجێبكەین, چونكە خوێنی 10 هەزار جەنگاوەریان لە پێناو لە ناوبردنی داعش رشت.

Back to top button