١٥٠ بارهەلگر و تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتنە رۆژئاوای كوردستان

 

دوای ئەوەی وڵاتی ئەمریكا پاشگەز بوویەوە لە جێهێشتنی رۆژئاوای كوردستان, بڕیاردا بە مەبەستی پاراستنی بیرە نەوتەكان و هاوكاری كورد 500 سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكات, روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كاروانێكی ئۆتۆمبێل و ئامێرە سەربازی و لۆجیستییەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستانەوە چونەتە سوریا، بەوەش لەئێوارەی دوێنێوە 150 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی ئەمریكی بە چوار قۆناغ چونەتە ئەو وڵاتەوە.

روانگەی سوری بڵاویكردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاروانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە سەربازیەكانی ئەمریكا لە خاڵی سنوریی “وەلیدە و هەرێمی كوردستان”ەوە چونەتە سوریا، كە لە 85 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر پێكهاتبون و كەرەستەو پێداویستی سەربازی و لۆجیستییان هەڵگرتبوو.
رونیشكراوەتەوە، ئەوە چوارەم كاروانی سەربازیی ئەمریكییەكانە، كە لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەوە بچنە خاكی سوریا و سەرجەمیان 150 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی بوون، سەرەڕای ئەوەش چەندین بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چونەتە سوریا.

Back to top button