ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی کەربەلا گەیشتە 20 کوژراو زیاتر لە 100 بریندار

لە هەوڵێکی هێزە ئەمنیەکان بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو خەڵکەی کە خیوەتگایان دانابوو لە شاری کەربەلا و بایکۆتیان کردبوو و بەهۆی پابەندنەبوونیان بە فەرمانەکانی هێزە ئەمنیەکان ناچار هانایان بردە بەر هێز و لە ئاکام دا 20 کوژراوی لێ کەوتەوە و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕایگەیاند ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕووی لە زیاد بوونە و هەموویان بەهۆی دەست درێژی گولەی هێزە ئەمنیەکان بوونەتە قوربانی لە دوای ئەوەی هێزەکانی دژە ئاژاوەگێری بە زەبری هێز بایکۆتەکەیان شکاند.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button