وەزارەتی پێشمەرگە: پڕۆژەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەداتە بەغدا
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتن شەش لێژنە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەیەكی نوێی بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان داوەتە وەزارەتی بەرگری عێراق.
عوسمان سێدهری، جێگری سهرۆكی لێژنهی پێشمهرگه و ناوخۆ له پهرلهمانی كوردستان دهڵێت: پڕۆژەکە داواکاری تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتەكانی پێشمەرگە و وەرگرتنی ئەو 68 ملیار دینارەی كە لە بوودجەی 2019 ی عێراقدا بۆ پێشمەرگە تەرخانكراوە.
هەروەها گوتیشی ، خاڵێكی دیكەی پڕۆژەكە، پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی بەشێك لەو ناوچانەیە، كە بوونەتە جێگای جموجۆڵی چەكدارانی داعش.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری عێراق دەیەوێت وردبینی لە لیستی ناوەكان بكات، بۆ ئەمەش بڕیاردرا وەزارەتی بەرگری عێراق فۆرمێك بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بنێرێت، بۆ ئهوهی بەپێی فۆرمەكە زانیارییەكانی بۆ بنێرێت. ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی پڕكردنەوەی فۆرمەكانە