بزانن کام وڵات خەرجی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستانی داوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا : قەتەر هەموو خەرجی هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گرتۆتە ئەستۆ
مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەم ئاشکرای کرد هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، بۆ چێ کردنی ناوچەیەکی ئارام ، خەرجەکەی لە لایەن وڵاتی “قەتەر”دابین کراوە .
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا دەنووسێت لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی ، ئەمیری قەتەر لە دۆحە چاویان بە یەک کەوتووە و سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی پێگەیاندووە و سوپاسمان کردوون کە هەموو خەرجی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستانیان وە ئەستۆ گرتووە .
ئۆغڵۆ بری ئەو پارەیەی قەتەر خەرجی ئەم هێرشەی کردووە باس نەکرد