بزانن ڕاوبۆچوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق چۆنە

 

دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دیالۆگی رافیدین لە سەردانێکدا بۆ هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا .

 

لەم دیدارەدا دۆخی ئیستای ناوچە و بە تایبەت عێراق تاوتوێ کرا و پێداگری کرا لە سەر بەردەوامی پێوەندییەکانی ئەرێنی نیوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا .

 

لە بەشێکی دیدارەکەدا ، مەسرور بارزانی  داوای لە شاندەکە کرد وەک بەشێکی گرینگی خاوەن کەسایەتی و رووناکبیر ، لە نێوان لایەنەکاندا رۆڵ بگێڕن بۆ چارەسەری کێشەکانی هەنووکەیی و داکۆکی بکەن  لە مافەڕەواکانی گەلی کورد لە مافە دەستووریەکاندا .

 

سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕ و هەموار کردنەوەی دەستوور ، مەسرور بارزانی گووتی کێشە لە دەستوور دا نییە بەڵکو جێبەجێنەکردنی خاڵە دەستووریەکان بە بیرۆکەی سۆڤێنی بۆتە کێشەی سەرەکی .

 

سەرۆکی حکومەت لە کۆتاییدا دەڵێت ئێمە وەک هەرێمی کوردستان لە گەڵ گۆڕین و هەموارکردنەوەی دەستووردا نین کە بیهەوێت مافەکانی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە یان بەشێوەیەک بیهەوێت دەسەڵاتی فیدڕاڵی عێراق بخاتە ژێر پرسیاری ئایدۆلۆژیای توند ڕەویەوە .

 

Back to top button