بەرنامەی دانیشتینی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بڵاو كرایەوە
بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بڵاو كرایەوە و هیچی لە تێدا نییە لە بارەی متمانە وەرگرتنەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
بەگوێرهی بەڵگەیەك كە لەسەر دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاو كراوەتەوە، دانیشتنەكە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، كە تەوەری یەكەم دەنگدانە لەسەر بابەتی بنەمانی رەوشتی پەرلەمانی.
بابەتی دووەم و دانیشتەكە برتیە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە، لەگەڵ گفتوگۆكردن لەسەر خوێندنەوەی بابەتی یاسای هەڵوەشاندنەوەی شایتە داراییەكانی پلە باڵاكان.