سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بۆ دانیشتنی رۆژی چوارشەممە بانگهێشتی ئه‌ندامان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات، کە پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ئامادەی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.

لە نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کە وێنەیەکی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌و واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، داوا لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کە ئامادەی ‌دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان بن، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌ حوكمى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

 

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

1

Back to top button