هێڕشكرایه‌ سه‌ر راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتالیا له‌ عێراق

 

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی ئیتالیا به‌شداری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ له‌ داعش كر له‌ رێگای ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ئه‌مڕۆ کاروانێکی سەربازیی سوپای ئیتاڵیا لە عێراق رووبەڕووی ھێرش بوونه‌وه‌ و بەو ھۆیەوە پێنج سەرباز لە کاروانەکەدا برینداربوون.

دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیتاڵیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ھێرشەکە لە رێگەی بۆمبەوە ئەنجامدراوە و لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی یەکەی تایبەتی ئیتاڵی که‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشکەشکردنی راوێژکاری و فێرکردنی ھێزە چەکدارەکان لە عێراقن، دوای رووداوەکەش لە رێگەی هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکییەوە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا چاودێری بەردەوامی دۆخەکە دەکەن، ھەروەھا داواکاری گشتیی رۆمای پایتەخت دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر رووداوەکە بۆ دیاری کردنی ئەوەی کە ھێرشەکە تیرۆریستی بووە یان نا .

Back to top button