دەنگۆیەكی مخابەراتی لەبارەی پێدانی مووچە بە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

فەریق جەمال ئیمینكی سوپاساڵاری هێزەكانی پێشمەرگە لەبارەی دەنگۆی پێدانی مووچە بە و هێزە خۆبەخشانەی پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان (پاك و  حوسێن سەیزدان پەنا) رایگەیاند” ئەوەی ئەو میدیا و ماڵپەڕانەوە گوتوویانە ئەوپەڕی بێویژدانییە، کە بگوترێ یەک دیناریان پێ دراوە، گوتیشی: ”لە کاتی شەڕی داعش خەڵکێکی زۆر لە کوردانی رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوا لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرامبەر بە داعش شەڕیان کردووە

 

هەروەها سوپا سالاری پێشمەرگە راشی گەیاند” هیچ کام و کەسێکیان مووچەیان نەبووە و تەنیا وەکوو پرەنسیپی کوردانە و بۆ بەرگری لە خاک و ئەزموونی کوردستان هاوکاریی هێزی پێشمەرگەیان کردووە، لەبەر ئەوە، ئەوەی ئەو میدیایانە دەیڵێن، ئەوپەڕی بێویژدانییە، چونکە ئەوانە لە سەنگەرەکانی پێشەوە شەهیدیان

 

هەر لەبارەی ئەو دەنگۆمخابەراتیانەی كە میدیایی مخابەراتی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە،  سوپاساڵاری پێشمەرگە گوتیشی ئاخر منیش دەپرسم، کەسێک خۆی بداتە بەر فیشەکی دوژمن و شەهید بێت، دواتر پارەی بۆ چییە؟ و هەروەها گوتیشی”ئەوانە تەنیا هەستێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ ئەو شەڕەی هێناون، کە ئەوەش لای ئێمە جێگەی رێز و دەستخۆشییە، بەتایبەتی پارتی ئازادیی کوردستان و بەڕێز حوسێن یەزدان پەنا، کە ئازاینە و بێ هبیچ بەرامبەرێک ئەوپەڕی توانای خۆی و پێشمەرگەکانی خستە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەهید و برینداریان دا،

 

لە كۆتایش دا ئیمنكی گوتیشی” لە یەکەم رۆژی شەڕەکەوە، ئەو پارتەی رۆژهەڵات بەردەوام و بەبێ ئەوەی داوای لێ بکرێت، خۆبەخشانە و بەبێ ئەوەی هیچ مووچەیەکیان هەبێت، هاتووەتە شەڕی داعش، تەنیا ئەگەر لەگەڵ پێشمەرگە نانێکی سەربەرزانەیان خواردبێت، لەبەرئەوە ئەوەی لەو جۆرە ماڵپەڕ و میدیایانەوە دەگوترێ، جگە لە دڵڕەشی و بێویژدانی، هیچی تر نییە“.

Back to top button