تورکیا ٤ سەرۆک شارەوانی کوردی تری لە کارەکانیان لادا
حکومەتی تورکیا چووار سەرۆک شارەوانی تری کوردی لە کار لادا ، بە تۆمەتی پێوەندی بە پارتی دیموکراتی گەلان وەک خۆیان دەڵین گرووپە تیرۆریستەکانی کورد .
لە دووای سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی ناوچەیی بەهاری ئەمساڵدا ، حکومەتی تورکیا سیاسەتی سڕینەوەی ئەندامانی ئەو حزبەی دەست پێکرد .
دوو لەو سەرۆک شارەوانیانە لە دوو ناوچەی دیاربەکرن کە گەورەترین شارە لە باکووری کوردستان ، دووی تریش لە سەرۆک شارەوانیەکانی پارێزگاکانی شەرناخ و تونجەلین .
ئاژانسی ئاناتۆڵی تورکی تۆمەتی سەرکی لە کارلادراوان دەگێڕیتەوە بۆ ئەندام بوونیان لە پارتی دیموکراتی گەلان .
بە پێی هەمان سەرچاوە لە جیات سەرۆک شارەوانییە لە کار لادراوەکان چەند بەرپرسێکی حکومی پۆستەکانیان پڕ دەکەنەوە .
بە پێی ئەو داتایانەی ئاشکرا کراون لە مانگی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئیستا ٢٠ سەرۆک شارەوانی بە هەمان تۆمەت لە کارەکانیان لا دراون .