رووسیا 32 منداڵی داعشی له عێراق گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌ی
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه كه رووسیا 32 منداڵی داعشی له عێراق گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌ی هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی روسیا دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی منادله‌كانی له فڕۆركه‌خانه‌ی ژوكۆفسكی له ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ نیشاندان.
هه‌روه‌ها راگه‌یێندراوه‌كه كه منداله‌كان له ته‌مه‌نی نێوان یه‌ك بۆ نۆ ساڵێدان، به‌ر له‌وه‌ی كه‌س و كاریان بیان به‌نه‌وه نێو ماله‌كانیان له‌ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستی داده‌بن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر وزیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه كه منداله‌كان له نێو كه‌مپی په‌نابه‌ران و له نێو زیندانه‌كانن له‌گه‌ڵ دایكی خۆیان.
هه‌روه‌ها میداكان رایانگه‌یاندووه كه ئه‌مه چواره‌مین گه‌ڕی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی داعشه بۆ رووسیا، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیار رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا سه‌د وبیست و دوومنداڵی رووسی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
پێشتر سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رایگه‌یاند بوو كه چوارهه‌زار هاوڵاتی رووسی و پێنج هه‌زار هاوڵاتی سنوره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له ریزی چه‌كدارانی داعش بوونه، له سنوری سوریا و عێراق.