سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی کوردستان و عێراق لە رووانگەی ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە شرۆڤە دەکات ( ڤیدیۆ )
لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەلاتی ناوەراست لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیبەیتێکی تایبەتدا ، بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی لە روانگەی ستراتژەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە شرۆڤە کرد‌و دوواتریش وڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە .
لەم دیبەیتەدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر دۆخی هاتنی ئاوارەو پەنا بەران ، داعش و مەترسیەکانی داهاتوو ، خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چۆن تێپەرێن لەم قۆناغە هەستیارە قسەی کرد .
ده‌قی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک
هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران
به دڵنیاییه‌وه كێشه مرۆییه‌كان ئه‌و كاته رووده‌ده‌ن، كه كێشه‌ی دیكه هه‌ن. یه‌كێك له مه‌زنترین كێشه‌كان ئاسایش بووه. سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر، پاكتاوی نه‌ژادی، جیاوازییه سیاسییه‌كان، داڕمانی ئابووری هه‌موو وایانكرد، ئاواره و په‌نابه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه زیاد بن. ئێستا ده‌بینین خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان زۆر ئارامتره. رێز له خه‌ڵك ده‌گرێت و ئه‌وانه‌ش ده‌پارێزێت، كه له ترسی تیرۆر و تۆقاندن راده‌كه‌ن. له زۆر پرسیشدا به هۆی ئه‌و شێوازه‌ی ژیان كه ده‌یگوزه‌رێنن، راده‌كه‌ن. ئێستا ئێمه یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره و په‌نابه‌رمان له خۆ گرتووه. له‌م نزیكانه‌ش ده‌بینین په‌نابه‌ر له سووریاوه هاتوون. پێم وایه نزیكه‌ی 60 هه‌زار سنووره‌كانیان تێپه‌ڕاندووه و له كۆمه‌ڵگه‌كانی په‌نابه‌ران نیشته‌جێ كراوون. من سه‌ردانی كهمپهكانم كرد. ئازار و وێرانكارییه‌ی ئه‌وانم تێبینی كرد. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه به ته‌واوی كۆتایی پێبهێنیت، ده‌بێت په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر كێشه‌كان له بناغه‌وه. بۆچی خه‌ڵك ناوچه‌كه جێده‌هێڵن و راده‌كه‌ن. باوه‌ڕم وایه به شێوه‌یه‌كی گشتیی كاتێك سه‌یر ده‌كه‌ین، ده‌بینین ته‌واوی هه‌رێمه‌كه له شلۆقی و كێشه‌دایه. زۆرێك له‌و خه‌ڵكه‌ی ناوچه‌كه‌یان جێده‌هێڵن روو لێره ده‌كه‌ن. چونكه له ناوچه‌ی خۆیان هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی ناكه‌ن. هه‌ست ناكه‌ن مۆڵگه و په‌ناگه‌یه‌كیان هه‌یه تێیدا بمێننه‌وه. ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی مه‌زنه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركێكی قورسه. چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ئه‌ركه‌مان خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆمان. داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، هاوكاریمان بكه‌ن. به‌ڵام ئاستی هاوكارییه‌كان له‌و ئاسته نییه، ئه‌ركی قورسی سه‌ر شانی ئێمه كه‌مبكاته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كه له ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستانه. زیاتر له ملیار و نیوێك دۆلار خه‌رجی ساڵانه‌ی ئه‌و پرسه‌یه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له رێگه‌یه‌وه هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه بكرێت و بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامی و شوێنێكی پارێزراو نه‌بێت. ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، كار و مووچه‌یان نه‌بێت. به دڵنیاییه‌وه زۆرێك له‌و خه‌ڵكه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، دوای تێكشانی داعش خه‌ڵكی هه‌ندێك ناوچه ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕانه‌وه بینیان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی هه‌یانه نیوه‌ی ئه‌وه‌یه له كه‌مپه‌كان هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ین. هه‌روه‌ها یارمه‌تیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان. ئه‌گه‌ر دهستنهكرێت به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ئه‌وه ئه‌سته‌م ده‌بێت. بێجگه له‌وه‌ش دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان گرنگه. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراقه و هه‌روه‌ها ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه هاوكاری بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه. هیوادارم وه‌ك ئه‌ركێكی ئاكاریانه ئه‌و هه‌وڵانه‌یان ببنین و وه‌ك ئه‌ركێك له ئه‌ستۆیانه یارمه‌تیمان بده‌ن.
داعش كۆتایی نه‌هاتووه
پێم وانییه داعش تێكشكابێت. ره‌نگه لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌بێت. ئه‌مه هزر و ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ته. ئه‌وان كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام داعش وه‌ك هزر و ئایدۆلۆژیا ماوه‌ته‌وه. چه‌كداریشیان هه‌یه و هه‌زارانیش له پشتیوانیان له عێراق و سووریا و ناوچه‌كه هه‌یه. بۆ تێكشكاندنی داعش هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌نده نیین و ده‌بێت رێگری له رێچكه و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و درووستبوونی داعش بكرێت. بۆنموونه له عێراق و بۆ سووریاش هه‌ر راسته. كاتێك ئاسایش به‌رده‌ست نابێت، تیرۆر گه‌شه ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هۆكار هه‌ن، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر. بۆنموونه شكستی سیاسی، یان حوكمڕانی، داڕمانی ئابووری، هه‌ژاری، نه‌بوونی دادگه‌ری هۆكارن و پاڵنه‌رن بۆ درووستبوونی داعش و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناوبه‌رین، ده‌بێت ئاماژه به‌و كێشانه بكه‌ین. ده‌بێت تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به خه‌ڵك بگێڕنه‌وه و باوه‌ڕیان لا درووست بكه‌ن و هه‌ست به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه له حكومه‌ت بكه‌ن و ئابووریه‌كی باش هه‌بێت و خه‌ڵكیش موچه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێبگات. پێویسته ئارامی و ئاسایش هه‌بێت، بێ ئاسایش ئه‌و شتانه به‌رقه‌رار نابن. واته پرسه‌كه وه‌ك بازنه‌یه‌ك وایه و یه‌كدی ته‌واو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئاسایشی باشت هه‌بێت، كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئابووری باشترت هه‌بێت و ئابووری باشیش ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری سیاسی. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه نه‌بێت ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ده‌پچڕێت له بازنه‌كه. كاتێك باس له تیرۆر ده‌كرێت، ئه‌و بنچینانه هه‌ن و پێمان وایه له عێراق و سووریا به روونی ئاماژه‌یان پێنه‌دراوه. پێم وانییه داعش شكستی ته‌واوه‌تی هێنابێت. ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ده‌بینین و هێشتا له سووریا و ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ڕه‌شه‌ی داعش كاریگه‌ره. ئه‌وه پێویستی به هاوكاری ته‌واوی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی چۆن ده‌توانرێت به ته‌واوی تیرۆر له‌ناو به‌رن و ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا
خۆپیشانده‌ران، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نیگه‌رانی خۆیان ده‌بڕن. ئێمه پشتیوانی له داوا ئاشتیانه و ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین. ئه‌وان شیاوی ژیانێكی باشترن. ئه‌وان شیاوی شێوازێكی باشتری ده‌وڵه‌تداری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و دابینكردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانن، كه پێویسته هه‌موو هاووڵاتییه‌ك هه‌یبن. كه ئه‌مانه نین، خه‌ڵك خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، له نێوان ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌شی ئه‌جێندا سیاسییه‌كان و پارته‌كان ده‌یانه‌وێت، كه ده‌یكه‌نه داوای خۆپیشانده‌ران، پارته سیاسییه‌كان داواكاری سیاسی‌یان ده‌وێت. هیچ پارتێكی سیاسی ناتوانێت به ناوی ته‌واوی خه‌ڵكه‌وه قسه بكات. خه‌ڵكی ناڕازی هه‌ن. باس له كێشه‌كانی ئێستا ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین هه‌موویان كۆكن، شتێك ته‌واو نییه، ئێستا بۆچوونێكی یه‌كگرتوو هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شتێك به هه‌ڵه‌دا براوه. به‌ڵام هه‌موو له‌وه‌دا ناكۆكن ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه چی بێت؟ ئه‌وان یه‌ك چاره‌سه‌ری ئاسانیان نییه. به بۆچوونی ئه‌وان چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه. له‌سه‌ر شتێك كۆكن، به‌ڵام چاره‌سه‌ری گشتگیریان نییه، ئایا جێگره‌وه چییه بۆ قه‌یرانه‌كانی عێراق، یان حكومه‌تی ئێستا. بۆیه، كاتێك پشتیوانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین هاوخه‌میانین و پێمان وایه حكومه‌ت به‌رپرسه له‌وه‌ی گوێیان لێبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌به‌ر چاو بگرێت. ئه‌مه ته‌نیا قسه‌كردن له‌سه‌ری ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، خه‌ڵك رازی بن، ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كان بكرێت. ئهجێندهكان چین و چۆن تێكه‌ڵ كراوون به داوای خۆپیشانده‌ران.
حكومه‌تی ئێستا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، به تاكه به‌رپرس و ئیداره‌ی رووداوه‌كانی عێراق نازانین. ئێمه ئه‌و كێشانه‌مان له پازده شازده ساڵی رابردوو تێبینی كردووه. پێمان وایه كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌و كێشانه‌یه كه زیادبوون و ئێستا خه‌ڵك باسی ده‌كه‌ن و حكومه‌تی ئێستا به بهرپرسیاردهزانن. پێم وا نییه ئه‌مه دادگه‌رانه بێت، ته‌نیا كابینه‌ی ئێستا به به‌رپرسیار بزانین. پێویسته حكومه‌ت ده‌رفه‌تێكی هاوسه‌نگی پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بكرێت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر حكومه‌تێك پێویستییه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی. ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌گه‌ر درا، ده‌بێت واده‌یه‌كی پێبدرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و ماوه‌یه‌دا. خوازیاریشم ره‌وشه‌كه باشتر بێت.
چۆن مامه‌ڵه بكرێت
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا. به‌داخه‌وه، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی فراوانه. ئاسان نییه، له یه‌ك روانگه‌وه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی هاوچه‌رخی عێراق له دوای (2003)ه‌وه بكه‌ین، بڕوام وایه عێراقییه‌كان هه‌رگیز ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بڕیاری خۆیان به ده‌ستی خۆیان بده‌ن. كاره‌كته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌جێندای خۆیانیان به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه و ناچاریان كردوون پابه‌ندی بن. له (2005) ویستمان ده‌ستوور بنووسینه‌وه و بڕوامان وابوو، ئه‌مه هه‌موو پێكهاته‌كان قایل ده‌كات، به‌داخه‌وه هیچ لایه‌ك سه‌د له سه‌د پێی رازی نه‌بووین. به‌ڵام خۆی له خۆیدا ده‌ستوور ئاماژه‌یه‌كی باش بوو. كه‌واته پاكێجێك له ئه‌نجامی دانووستانه‌وه هاته دی و ده‌ستوور نووسرایه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی لێكرا و ده‌نگی پێدرا له لایه‌ن زۆرینه‌ی عێراق. به‌ڵام دواتر چی روویدا؟ له بڕی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، زۆرێك له مادده‌كانی ده‌ستوور په‌راوێز خران و فه‌رامۆش كران. حكومه‌تی عێراق و ئیداره جیاجیاكانی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك مادده‌یان دیار ده‌كرد. زۆر به وردی هه‌ندێك مادده‌یان هه‌ڵده‌بژارد و هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی حكومه‌تیان ده‌دا، له بری ناناوه‌ندێتی. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین پاشخانێكی قووڵی هه‌یه. رێگه‌ی داوه ئه‌وانی دیكه تێوه‌بگلێن و ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن. كاتێك حكومه‌تێكی كارا و گشتگیر و به‌هێز له ئارادا نابێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان، ده‌رفه‌ت بۆ كاره‌كته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ڕه‌خسێت، تا له گۆڕه‌پانه‌كه یاری بكه‌ن. عێراق له رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه وا هه‌ڵكه‌وتووه، كه ستراتیژییه بۆ كاره‌كته‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. كاتێك عێراق سیاسه‌تی تایبه‌ت به خۆی نابێت، خه‌ڵكی دیكه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی خۆیان و ستراتیژی خۆیان بسه‌پێنن. ئه‌مه وایكرد، كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بۆ وڵاته‌كه درووست بكات. مه‌گه‌ر شتێكی هاوبه‌ش و گشتیی نه‌دۆزرێته‌وه، كه باوه‌ڕ و متمانه بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێنێته‌وه و دڵنیایی بداته هه‌مووان. چونكه ده‌بێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ داهاتووی خه‌ڵك. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كێشانه بنبڕ ناكرێت و به شێوازی جیاواز ده‌رده‌كه‌ونه‌وه. بڕوام وایه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ته‌واوی سیستمی به‌ڕێوبردن پابه‌ند نییه به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و رێزگرتن له خواستی پێكهاته‌كان له‌و وڵاته.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2197100960589687/?t=13