كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه .. باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ورى ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه 1/12/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.



