تەقینەوەی گاز لە سەقز کارەساتی لێکەوتەوە
لە ئاکامی تەقینەوەی گاز لە هۆڵی بووک گواستنەوەی ( مانگەشەو ) ی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان 11 کەس گیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە 40 کەسیش بریندارن .
دەزگای میدیایی خواکوڕک لە بەدواداچوونێکدا بۆ ئەم کارەساتە ، لە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنی بە شایتحاڵێک کە خۆی بەشداری مەراسیمی بووک گواستەوەکە بووە دەڵێت ، لە قاتی سەرەوەی هۆڵەکە شوێنی داوەت و نان خواردن بووە و لە قاتی خوارەوە لەبەر نەوبوونی گازی شاری بە بتڵی گازی ئاسایی زۆپاکانی هۆڵەکەیان پێکردووە .
لە بەر سەرمای ئیستاکەی رۆژهەڵات بە ناچاری بوتڵی گازەکانیان لە ئاوی گەرم ناوە و لە ژێرەوە بە گڕێکی بچووک هاندەری گەرمی و خێرایی گازەکەبوون ، هەر بۆیەش لە دوای کون بوونی یەک لە سۆندەکانی گاز ، تەقینەوە رویداوە .
ئەو شایەتحاڵە هاوکات باس لەوە دەکات ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە بە تایبەت منداڵەکان بەهۆی پێشێل کردنی ئەو کەسانەوە بووە کە ویستوویانە خۆیان ڕزگار بکەن .
دووایین زانیاریەکان باس لە گیان لە دەست دانی 5 ئافرەت و پیاوێک دەکەن کە بەداخەوە لە ناو ئافرەتەکاندا 2 مناڵی تێدایە و40 کەسیش بریندارن .