جێمس جێفری: شانازی بە گه‌لی کوردەوە دەکەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکات و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان ”شانازی“ بە کوردەوە دەکەن.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی ئەمەریکا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژوویەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.

لەلایەن خۆشیەوە جیمس جیفری رای گەیاند: “ئێمە شانازی بە کوردەوە دەکەین“. هاوکات خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ”هاوڕێیان“ی لە کوردستان دەربڕی، هیوای ئەوەشی خواست کە لە هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتر بەردەوام بن.

جیفری جەختی کردەوە کە لەم سەردانەیدا چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی لەگەڵدایە و بەردەوامین لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1191831664345619/?t=0

 

Back to top button