ئەمریکا و بزووتنەوەی تالیبان گەڕێکی دیکەی گفتوگۆیان دەست پێکردەوە

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی هێڕشەکانی سەر سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئەمریکا بڕیاری وەستاندنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تالیبان وەستاند بوو بەڵام دوای دوومانگ، حكومەتی ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان دووبارە لە قەتەر دەستیان بە گفتوگۆ كردەوە.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمریكییەوە رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلانی بزوتنەوەی تالیبان لە چەند هێرش و تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان.ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ تالیبان وەستاند  بەڵام ئەمڕۆ واشنتۆن دووبارە گفتوگۆكانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان دەستپێكردۆتەوە.

سەرچاوە ئەمریكییەكە ئاشكراشیكردووە، زاڵمای خەلیل زاد نێردەی ئەمریكا بۆ ئەفغانستان بۆ بەشدارییكردن لە گفتوگۆكان لە قەتەرە، گفتوگۆكانی نێوان هەردوولاش بۆ كەمكردنەوەی گرژی و توندوتیژییەكانە، بەمەبەستی رێگەخۆشكردن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان لایەنە ئەفغانییەكان خۆیان و گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ.

 

Back to top button