عەلی جەوانمەردی لەدژی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی دۆسیەی سەركووتكردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵات دەجولێنێت لەئەمریكا و ئەوروپا

لە راستەوخۆیەك دا عەلی جەوانمەردی رۆژنامەنووسی دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان و دەنگی ئەمریكا، داوا لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەوروپا و ئەمریكا دەكات كە بێن بۆ جوڵاندنی دۆسیەیەك لەسەر خیانەتكارانی یەكێتی كە چون بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی كوردستان”.

جەوانمەردی  لە راستەوخۆیەكەی دا دەلێت، ئێمە باس لە دۆستایەتی ئێران و هێزەكانی كوردی ناكەین، بەڵكو باس لە خیانەتی لایانێك دەكەین كە چون بۆ سەركووتكردنی خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان و دەشلێ” ئێمە خەریكین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ببینن لەوبارەیەوە، ئەنجامەكانیش بۆ خەڵك ئاشكرا بكەین”.

عەلی جەوان مەردی  پێشتر هێزەكانی سەر بە دژە تیرۆری یەكێتی تاوانبار كرد بەوەی چونەتە رۆژهەلاتی كوردستان بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەبوو میدیاكانی یەكێتی بە فرەوانی هێرشیان كردە سەری بەڵام لە ئێستادا جەوانمەردی دەلێت، ئێمە واز لەو دۆسیەیە ناهێنین و داوا لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، كە پاڵپشتی بكەن لە ئەوروپا و ئەمریكا بۆ جوڵاندنی ئەو دۆسیەیە دژی ئەو هێزانەی دژە تیرۆری یەكێتی كە دەستیان سوور بووە بەخوێنی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان.

Back to top button