سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات

 

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم کریستیانەکانی کوردستانو  جیهان دەکات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

 

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتیش باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت.

Back to top button