عەلا مەكی: هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتێكی پێشكەوتووە و شانازی پێوە دەكەین
سەركردەیەكی سوننەكان رایدهگهێنێت ، پێویستە هاوپەیمانان لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش بێنە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، چونكە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتێكی پێشكەوتووە و شانازی پێوە دەكەین و پێویستە نموونەیەك بێت بۆ عێراق و ئەوانیش چاو لە هەرێمی كوردستان بكەن.
د.عەلا مەكی، نوێنەری پارتی ویفاقی نیشتیمانیی سوننە لە هەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان مەترسیدارە و لە هەموو ناوچەكان سەریان هەڵداوەتەوە، بۆیە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێنە سەر خەت، هەروەها لەگەڵ عێراق قسە بكەن و ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و رێگە نەدرێت جارێكی دیكە داعش بەهێز ببێتەوە، چونكە لە ئێستادا جارێكی دیكە سەریان هەڵداوەتەوە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه پێویستە حكوومەتی عێراق هەماهەنگی و رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات بۆ ئەوەی بە هاوبەشی ڕووبەڕووی داعش ببنەوە، تا ئەو ئەمنییەتەی دروست بووە، جارێكی دیكە تێك نەچێت، چونكە ئەو ئەمنییەتەی هەیە، بە خوێن بەدەست هاتووە.
ههروهها راشیگهیاندووه هەرێمی كوردستان راستە بەشێكە لە عێراق، بەڵام شانازی دەكەین كە هاوشێوەی وڵاتێكی پێشكەوتووە و ئومێدەوارین كە عێراقیش وەكو هەرێمی كوردستان بێت و هەرێمی كوردستان نموونەیەك بێت بۆ عێراق، بۆ ئەوەی چاوی لێ بكەن، ئەمەش مجامەلە نییە و واقعێكە و هەموو خەڵكی هەستی پێ دەكەن و دەیبینن.