سەدان کارتۆن هێلکەی قاچاغی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا

هەزار کارتۆن هێلکەی قاچاخ کە لە دەروازەی باشماخ بە نایاسایی هێنراوەتە ناو هەرێمی کوردستان ، لە هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.

 

وەک زانیاریەکان ئاماژەی پێدەکەن ئەو هێلکانە لە ئێرانەوە بە شێوەی قاچاغ لە دەروازەی سنووری باشماغ ئاودیوی هەرێم کراون ، بەڵام لە بازگەی دێگەڵەی هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە .

 

لەمبارەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەو هێلکانە لە رێگەی ئێرانەوە هاوردە کراون و ڕێکەوتی ماوە بەسەرچوونیان سێ مانگی لێدراوە ، بەڵام بە پێی یاسای وەزارەتی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستان ، هیچ ڕێکەوتێکی سەر هێلکە نابێت لە مانگێک زیاتر بێت .

 

نەبەز عەبدولحەمید هەروەها دەڵێت بازرگانەکان لە سەر داهاتی خۆیانن بەڵام سەلامەتی و تەندروستی خەڵک لای ئێمە گرینگترە بۆیەش ئەو هەزارو ٢٠٠ کارتۆنە هێلکەی دەستی بەسەردا گیراوە هەمووی لەناو براوە .

 

لە ماوەی سێ هەفتەدا ئەوە سێیەم جارە لە پارێزگای هەولێر هێلکەی قاچاغ و ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا بگیرێت .

Back to top button