مامۆستایەکی ئیسپانی لەشی خۆی بەکارهێنێت بۆ شێکردنەوەی وانەی زانست بۆ قوتابیانی

ڕێگایەکی نوێ بۆ شیکردنەوەی وانەی زانست بۆ قۆناغی 3 ی سەرەتایی لە لایەن مامۆستایەکی ئیسپانی بەناوی فیرۆنیکا دوکی تەمەن 43 ساڵ دۆزرایەوە ئەویش بە بەکارهێنانی لەشی خۆی و پۆشینی جل و بەرگێك کە بەشەکانی نێو جەستەی مرۆڤی لێ بەدیار دەکەوێت و لە تویتێکی خۆیدا هاوسەری فیرۆنیکا لە سایتی توێتەر وێنەکەی بڵاوکردەوە لە کاتی وانە گوتنەوە

 

لەلای خۆیانەوە سایتی Bored Panda ستایشی ڕۆلی ئەم مامۆستایەی کرد و گوتی فیۆرینکا چەندین شێواز بەکار دەهێنیت لە کاتێ وانە گوتنەوە کە پشت بە دەنگ و وێنە دەبەستێت هەروەها هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی بەکاردەهێنیت و زۆرێك لەو کەسانەی کۆمێنتیان نوسیبوو هانی ئەم مامۆستایەیان دا و هیواخواز بوون نموونەی زۆربیت

Back to top button