عه‌لاوی: بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عیراق ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر نییه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه بیانیه‌كانی دا له عێراق، سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی هوشداری له‌مه‌ڕ دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی سووریا له عیراق دا‌و ڕوونی كرده‌وه كه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عیراق ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه نییه.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی بكات له ڕووی شێواز‌و كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جۆری چه‌كه به‌كارهێنراوه‌كان، به مه‌رجێك عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی دژ داعش یارمه‌تی بدات، به‌خۆی خاوه‌نی بریاره نه‌ك لایه‌نی دیكه بۆ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی نه‌بێته گۆڕه‌پانی واڵا له‌به‌رده‌م هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
عه‌لاوی سه‌رسوڕمانی خۆی له‌مه‌ڕ پشت گوێ خستنی ئه‌و خاڵانه ده‌ربڕی و ده‌ڵێت ئه‌و پشت گوێ خستنه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی بوونی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد بۆچی عیراق له‌نێوان هه‌ردوو به‌ندی شه‌ش و حه‌وتی كارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێت و ده‌چیت و نزیكه‌ی له سه‌ددا نه‌وه‌دی پاره‌كه‌ی به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به بانكێكی نیویۆركدا تێپه‌ڕێت و كێ له‌وه به‌رپرسیاره‌و كێ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه و ئه‌ی ڕۆڵی لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واكان له‌كوێیه‌و بۆچی ده‌نگ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له كاتیكدا عیراقیان خستووه‌ته ناو ئاوی ئه‌و زه‌لكاوه بۆگه‌نه‌وه