تا ئێستا ئه‌م سوودانه‌ی هه‌نارت زانیوه‌

خواكوڕك
هه‌نار پڕه‌ له‌ ڤیتامین و كانزا، بۆیه‌ پارێزگاری له‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌كات و له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توێكله‌كه‌ی شیفایه‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك.

توێژه‌رانی چینی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر توێكلی هه‌نار كردوه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌، هاوشێوه‌ی ده‌نكه‌كه‌ی، توێكلی هه‌نار هه‌مان سوود به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، توێكلی هه‌نار كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌ بۆ پاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن، دوای خواردنی ده‌نكه‌كانی هه‌نار، توێكلی وشك بكه‌نه‌وه‌ و وه‌ك چا بیخۆنه‌وه‌، چونكه‌ پارێزگاری له‌ شێرپه‌نجه‌ی (مه‌مك و پرۆستات و بۆڕی خواردن و پێست و ریخۆله‌ و په‌نكریاس) ده‌كات.

هه‌روه‌ها كۆلستڕۆل ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌ و بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ باشه‌.
وشه‌
Back to top button