چەند رێگایەك بۆ چارەسەری سەر ئێشە

زۆرێک لە کەسەکان بەدەست ئازاری سەر ئیشەی نیوەوە دەناڵێنن، شارەزایانی بواری زانستیش دەڵێن دەتوانرێت لە جیاتی دەرمان بە چەند رێگایەکی دیکە چارەسەری بکرێت.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئندیا بڵاویکردەوە بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین کە چینییەکان گرنگی پێدەدەن، بە دانانی لە چەند بەشێکی جەستەدا، دەبێتە هۆی نەمانی ئازاری سەر ئێشەی نیوە.

شارەزایانی بواری زانستی روونیدەکەنەوە بەکارهێنانی چارەسەری سروشتیش، مەساجکردنی سەر  و شان و مل بە زەیت، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی سەر ئیشەی نیوە.

Back to top button