بزانن کێ و بە چ مەبەستێک لە ناو ماڵی ئەو پێشمەرگەی یەکێتی دەستگیر کراوە ، کە خۆی خنکاند لە زینداندا
بە پێی سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە “دەزگای میدیای خواکوڕک ” ئەفسەرێکی سیخوڕی ئێرانی لە ناو ماڵی مەجید سیساوایی دەستگیر کراوە .
لە دوای بەدوا داچوونی سێ لیژنە لە پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هۆکاری خۆخنکاندنی ( مەجید سیساوایی ) پێشمەرگەی یەکێتی نشتیمانی لە زیندانی ئاسایشی هەولێردا دەرکەوت ئەو پێشمەرگە بە دەستی خۆی کۆتایی بەژیانی هێناوە .
لە چاودێری زیاتر و گومان لە سەر هەڵسوکەوتی بنەماڵەی مەجید سیساوایی ، تواندرا لە ناو مەڵەکەیدا ئەفسەرێکی سوپای قودسی ئێران بە پلەی ڕائید دەستگیر بکرێت کە کاری ئەو چاودێری و سیخوڕی بووە بۆ گەیاندنی زانیاری لە سەر فڕۆکەخانەی هەریر بە سوپای قودسی ئێران .
هەر لەم بەدواداچوونانەدا دەرکەوتووە ، ئەفسەری سیخوڕی ئێرانی وەک پێزانینێک بۆ هاوکاری سیخوڕی مەجید سیساوایی ئەو پێشمەرگەی یەکیتی کە لە ناو زیندانی ئاسایش خۆی خنکاند ، بڕێکی زۆر مادەی هەشبەری لە جۆری ( تریاک ) تلیاک داوەتە ئەو پێشمەرگە .
ئەو مادە هۆشبەرەی لە مەجید سیساوایی گیراوە هەمان مادەی هۆشبەر بووە کە ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێرانی داویەتی بە مەجید سیساوایی