سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوودیداری جیادا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان كۆده‌بێته‌وه
لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤوس ، نێچیرڤان بارزانی لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوو دیداری جیادا لە گەڵ ئیلهام ئه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان کۆدەبێتەوە .
لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی داڤوس دا ٧ پرسی سەرەکی و گرینگی جیهان قسەیان لە سەر دەکرێت کە کێشەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەک لەوان گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە تەوەری گرینگی ئەم باسانە دەبن .