مایک پۆمپیۆو عادل عەبولمەهدی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
بەمەبەستی سازدانی گفتوگۆ لە بارەی مانەوە یان دەرچونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق مایک پۆمپیۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجامداو ڕایگەیاند کە ئامادەن گفتوگۆ لە بارەی ئەو پرسە بکەن.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندووە:” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هجی ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له به‌غدا كردوه‌ته ئامانج:”.
لەبارەی پاراستنی ئەمنیەتی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق بە پۆمپیۆی ڕاگەیاندووە هەموو ڕێککارێک دەگرینە بەر.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه كه ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری و بڕیاره‌كانی عیراق بگیرێت و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانیدا نه‌كرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عیراقدا بكه‌ن و هاوكار بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌روه‌ریی عیراق.