مه‌زلوم كۆبانێ: پێشوازی له كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا ده‌كه‌ین

فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌كانی سووریای دیموكراتیك پێشوازی له بڕیاری كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌كات.
مه‌زلووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌كانی سووریای دیموكراتیك له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له رۆژئاوای كوردستان ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كه‌ین و جه‌خت له پابه‌ندبوونمان به یه‌كخستنی تێروانینه‌كان و ریزه‌كانی كورد ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌زلوم عه‌بدی راشیگه‌یاند، ئامانج له یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی هیزه كوردییه‌كان به جۆرێك بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی بگونجێت له پێناو چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی دۆزی كورد له سووریا.