سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ، ئەنجامی هەڵەکانی ڕابردووی حکومەتە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی ئێستا لە بەغدا و بە گشتی لە عێراقدا روو دەدات هەڵەی چۆنیەتی بەرێوەبردنی وڵاتە لە لایەن هەر یەک لە حکومەتەکانی ڕابردووی عێراقە .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ” فرانس ٢٤ ” وێڕای ئەوەی هۆکاری سەرەکی کێشەکان دەست نیشان دەکات پشتگیری لە داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانی عێراقی دەکات و هیواش دەخوازێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەلایەن هەموو لایەنەکانی عێراقیەوە پاڵپشتی بکرێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی ، خەڵکی ناڕازی داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی دەکەن بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی زۆر جار هەڵ دەقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ناو جەماوەری ناڕازیدا و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن  .

 

لە بارەی عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ، بە داخەوە لایەنە سیاسیەکان وەک پێویست پشتیوانی حکومەتەکەیان نەکرد ، بەڵام ئەو بە هەموو توانا هەوڵی خۆیدا .

Back to top button