سەیری ئەو سەرلێشێواویەی بنەماڵەی جەنگی و میدیاكانی بكەن
لەدوو رۆژی رابردوو دوو بابەت، لەشكرێك میدیای و بەناو رۆژنامەنووسی بۆ قوتكراوەتەوە، هەر بابایە بەئاوازێك و بە دەنگێكی جیاواز لەسەر ئەم دوو بابەتە دەنووسێت، ئەگەر بە وردی سەیری میدیا ئاراستەكانی سلێمانی بكەیت، بۆت روون دەبێت، كەهەموویان راسپێردراون بۆ دوو بابەت كە دەیانەوێت رای گشتی بەلارێدا ببەن، بۆیەشە یەكێك لە سەد مەتری دەستپێدەكات یەكێكیش لە چەتەكانی رێگری غاز كۆتایی پێدەهێنێت، بەڵام كەسێكی عاقل و رۆشەنفكری تێدا نیە، بلێت كاكە ئەوەی ئێمە دەكەین سەرلێشواوی و نەزانیە، كەسێكمان نەدیت لەم دوو رۆژە بێت بلێت، كاكە كە تۆ دەلێت خەدر لە سلێمانی دەكرێت و حكومەت بەیەك چاو سەیری هەولێر و سلێمانی ناكات، ئێ دەی چۆن دەبێت پشگیری لەو رێگریە چەتەیە بكەیت لەمەر بابەتی غاز.
كەسێك نیە بلێت ئەرێ كاكە ئەگەر بابەتی گۆڕینی كۆمپانیایەك بۆ كۆمپانیایەكی تر لە بابەتی غازدا ئەو هەموو هێزە ئەمنیەی بۆ بجوڵێنیت و لە میدیاكانیشدا بلێت رێگا نادەین حكومەت دەست بۆ داهاتی سلێمانی ببات، دەی داواكردن بۆ دروست كردنی شەقامی سەد مەتری لەسلێمانی مانایی چیە؟
تۆ لەلایەك دەلێت دەبێت سەرۆكی حكومەت ئەوە باش بزانێت لە سنور دێگەلە بەوڵاوە دەسەڵاتی نیە، لەلایەكیش دەلێیت دەبێت سەرۆكی حكومەت بەیەك چاو سەیری شارەكان بكات، كەسێكی عاقل و رۆشەنفكر لەو میدیا و لەشكرە وتار نووس یان تیرلووسە نەبوو بلێت كاكە ئەم دوو بابەتە رێك پێچەوانەی یەكتر و دژ بەیەكترن و خەڵك بە گەمژە لێمان تێدەگات؟ ئەرێ كەسێك نەبوو؟
هۆكاری ئەم سەر لێشێواویە چیە، دوای مردنی تاڵەبانی میراتێكی مەترسیدار بۆ كۆمەڵێك هەرزەی سیاسی بەجێما كە هیچ پەروەردەیەكی سیاسی و ئەخڵاقی سیاسیان تێدا بەدی ناكرێت و تەنها هەفتەیەك دوای مردنی سەركردەكەیان كەركووكیان بە كۆی ناوچە دابرێنراوەكان رادەستی بەغدا كرد، لەژێر ناوی بۆ گەلی كوردستان دەلێـت بەلێ بۆ ریفراندۆم!
ئەم هەرزە سیاسیە كە ئێستا كەوتونەتە گیانی ئابووری ئەو دەڤەرە و تەواوی هێزی چەكداری و ئەمنی ئەو یەكێتیەی دوای تاڵەبانیان لەسەرخۆیان دابەش كرد، بێ هیچ سلكردنەوەیەك و بیركردنەوەیەك، هەنگاوی (تەعۆ) ئاسا دەنێت و رۆژانە بەكرێگیراوانی سیۆسیاڵمیدیا و میدیا بەگشتی و نووسەرە پارە پەرستەكان، ئاراستەی بابەتی هەمەجۆڕ و دژ بەیەك دەكەن، ئەو هەموو سەرلێشواویە لەم دەڤەرەی كە ناویان ناوە دەڤەری زۆنی سەوز بۆ ئەوە ئەوە دەگەرێتەوە، حازرخۆری سەر سفرەن، هیچ كاتێك بەم یەكێتیە و بەم حزبەدا ماندوو نەبوونە، لە شەقامەكانی بەریتانیا هاتنەوە بۆ داگیركردنی شەقام و شار و دار وبەردی سلێمانی، دەی ئێستا ئەم حازر خۆرەی سەر سفرەی میراتی تاڵەبانی هەر ئەوەندە پڕی سیاسەت دەكەن و زیاتر نا كە بەرۆژی رووناك لەبەرچاوی هەموو جیهان هێز دەمامكدار دەجولێنن بۆ ئەوەی بەشەكانیان لەو كۆمپانیا و لەو كۆمپانیا دا بپارێزن، ئاخر ئەوە تەنها گەمژەكانی سیاسەت لەوەها سەودایەكدا پێی هەڵدەستن. داوای شەقامێك بە پشكی دەیان پشكداری ناو یەكێتی دەكەن، ئەوەی لەم داواكاریەدا روو قوڵبچێت، لەوەحاڵیە كە پارەكە بۆ گیرڤانەكانی ئەوانە نەك شەقامی 100 مەتری بەڵام كەی یەكێك هەڵدەستێت و دەست بەویژدانی دەنێت بۆ ئەو خەڵكەی سلێمانی و راستی ئاشكرا دەكات ئەوە جاری دیار نیە، باوەریش ناكەم بەم نوخبە ئەماتۆرە رۆشەنبیرەی سلێمانی لە ناو ئەو جۆرە میدیایەدا هەبێت بەوەها زووێك ئەوەی تێدا بەدی بكرێت بۆ خەڵكی سلێمانی.