کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکى دیکەى بەفربارین دەست پێدەکاتەوە
کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەواى ئەمڕۆی پارێزگاکانى بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت کە شەپۆلێکى بەفربارین دەست پێدەکاتەوە.
بەگوێرەى پشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، لەپارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر و دهۆک لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەناوچە شاخاوییەکان و کوێستانەکان شەپۆلێکى بەفربارین دەست پێدەکات و لەکەرکوکیش بارانبارین بەردەوام دەبێت.