ڕاوێژكاری خامنەیی:كۆتایی ئەمریكا لە عێراق و سوریا ھاتووە

 

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕاوێژكارێكی ڕێبەری ئێران باس لە كۆتایی وجودی ئەمریكا دەكات لە عێراق و سوریا.

 

عەلی ئەكبەر ویلایەتی ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند بە ھۆی خوێنی قاسم سولەیمانیەوە وادەی كۆتایی ھاتنی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا نزیكە و پێویستە ئەمریكا تێبگات لەو دوو وڵاتە میوانێكی ڕێزلێنەگیراوە و دەبێ ئەو وڵاتانە جێبھێڵێت.

 

ململانێی ئەمریكا و ئێران لە عێراق و سوریا درێژەی ھەیەو لە دواجاردا ئەمریكا بۆ لێدان لە جموجوڵەكانی كەسی یەكەمی سەربازی ئێرانی لەناو برد كە فەرماندەی فەیلەقی قودس بوو

Back to top button