بۆ چوارەمین جار ئێران شکستی هێنا لە هەڵدانی مانگی دەستکرد

 

ئەمڕۆ یەکشەم ئێران ڕایگەیاند بۆ چوارەمین جار هەوڵی هەڵدانی مانگی دەستکردی دەدات بۆ  بۆ شایی ئاسمان بەڵام ئەو جاریش شکستی هێنا .

 

وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایدەگەیەنێت سەتەلایتی ( زەفەر ) لە دوای هەڵدان نەیتوانی بگاتە ئەو ئاستی خێراییەی کە پێویستە خۆی دەربازکات لە ڕاکێشانی زەوی .

 

ئەحمەد حسێنی وتەبێژی بەشی بۆشایی ئاسمان لە وەزارەتی بەرگری ئێران دەڵێت ، ئەو مانگە دەستکردییە دوای هەڵدانی لە ماوەی ٩ خولەک لە ئاسمانەوە  فیز بۆوە بەرەوە زەوی .

Back to top button