شۆۆۆۆک، هەوڵێکی نهێنیی بارسێلۆنا ئاشکرابوو

بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان هەوڵێکی نهێنی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک داوە، بەڵام شکستیهێناوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بارسێلۆنا مانگی رابردوو هەوڵی داوە ئاندرێس ئینیێستا بە خواستن لە ڤیسێل کۆبی ژاپۆنییەوە بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، یانە ژاپۆنییەکە رەتیکردووەتەوە ئامادە بێت دەستبەرداری ئینیێستا بێت، چونکە لەم ماوەیە لە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا پێویستی بەو یاریزانە ئیسپانییە هەیە.

ئینیێستای 37 ساڵان هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و تاکو ئێستا دوو نازناوی لەگەڵ ڤیسێل کۆبی بەدەستهێناوە کە دوایینیان ئەمڕۆ شەممە بوو.

Back to top button