سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و، هەروەها هەڵوێستی لایەنەكان لەمەڕ هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەڕەشەی تیرۆر و ئەگەرەكانی دەركەوتنەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 

Back to top button