تەندروستی سلێمانی: دەنگۆی مردنی کەسێک بەهۆی کۆرۆنا دوورە لە راستی

دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک دەنگۆی گیان لەدرستدانی هاووڵاتیەک بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوکرایەوە، به‌ڕێوبه‌ری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا‌ ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كردبێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

1- دڵنیای دەدەین بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی هیچ نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی نەکردووە.

2- ئەو نەخۆشەی ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کردووە لە شاری سلێمانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و پشکنینەکەی نەرێنی بووە.

Back to top button