ئێران: ڤاكسینێكمان دژ به كۆرۆنا دروست كرد له 24 كاتژمێری رابردوو كاریگهریهكانی به باشی دهركهوتوون

دوای ئهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووهوهو ئێران یهكێكه لهو وڵاتانهی كه زۆرترین تووش بوو گیان له دهستدانی تێدا تۆماركرا، له چوارچێوهی رێككاری رووبهروو بوونهوهی ڤایرۆسهكه،رایگهیاند كه ڤاكسینێكیان دروست كردووهو ئەنجامی رێژەیی لەسەر توشبووانی كۆرۆنا هەبووە، حەسەن رۆحانی-ش دەڵێت، زۆری نەماوە بەسەر كۆرۆنادا سەربكەون.
كیانوش جیهانپور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگهیاندووه كه لەناوخۆی وڵاتەكە دەرمانێكیان دروستكردووە، كە بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكارهێنراوە و دوای 24 كاتژمێر لە پێدانی دەرمانەكە، ئەنجامی رێژەیی لەسەر توشبووانی ڤایرۆسەكە هەبووە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران پێیوایە، هێشتا زووە هەڵسەنگاندنی تەواوەتی لەسەر دەرمانەكە بكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران راشیگەیاندووە، دەكرێت لەماوەی 3 هەفتەدا لەناوخۆی ئێران دەرمانەكە بەرهەمبهێنرێت.
له بارهی دروستكردنی ڤاكسینهكه حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، رایگەیاند، لە هەوڵی تەواودان بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بەوتەی رۆحانی، زۆری نەماوە بەسەر كۆرۆنادا سەربكەون، داواشی كرد كه هاووڵاتیانی ئێران له مالهكانیان بمێننهوهو نهینه دهرهوه.