لە ناو شاری هەولێر و سلێمانی بە پێی یاسا هاتووچۆ ڕادەگیرێت

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکی بە پەلە دا  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە پێی یاسا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتووچۆ لە ناوشاری هەولێر و سلێمانی ڕادەگیرێت .

 

ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 12 ی ئەمشەو دەست پێدەکات بۆ ماوی 48 کاتژمێر

 

هاوکات هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەو کەسانەی بە قاچاغ گەڕاونەتەوەو خۆیان ڕادەست نەکردووە ، بە پێی هەمان بڕیار سزای یاساییان لە سەر تۆمار دەکرێت

Back to top button