كۆرۆنا سوپای ئێرانی ھێنایە دەنگ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-39.jpg)
سوپای ئێران بە ناچاری لە سەر مەترسی كۆرۆنا ھاتە دەنگ و زەنگی ترسناكی ڤایرۆسەكەی لە تەواوی ئێران لێدا
سوپای ئێران ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەدات بە ھاوڵاتیانی ئێرانی بۆ چۆڵكردنی شەقامەكان و ڕێگری دەكەن لە ھاتنە دەرەوەی ھاوڵاتیان
ئەم ھەنگاوە ناچاریەی سوپای ئێرانی دوای ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران دێت كە سات لەدوای سات نیشان دەدەن ڤایرۆسەكە تەنگی بە حكومەت و خەڵك ھەڵچنییوەو چارەسەریشی كردۆتە زەحمەت