دەسه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی درێژ كردەوە

دوای ئەوەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی پێشتر گەشتە ناوخۆییەكانی لە نێوان فڕۆكەخانەكان راگرت, ئەمرۆ لە بڕیارێكی نوێ‌دا ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تا 28ی ئەم مانگە درێژکردەوە
لەو بارەیەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی لە راگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئاگاداری نامەیەکی نوێی دەستەی فڕۆكەوانی عێراق بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تـــــا 28ی ئه‌م مانگه درێژ کردەوە “.
هەروەها لە راگەێندراوەكەدا هاتووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاكه‌وتنی خێرا و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی له چوارچێوه‌ی به‌رگیریکردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.